چۆن وێبلاگی كوردی ساز كه‌ین؟
پێش سازكردنی وێبلاگ گڕینگه بزانیین وێبلاگ چییه و ئاخۆ پێویستیتان به سازكردنی وێبلاگ هه‌یه یا نا؟
:: وێبڵاگ چییه؟
وێبڵاگ یا بڵاگ ماڵپه‌ڕێكی ساكاره كه به ڕۆژ تازه ده‌كرێته‌وه، وه‌ك ڵاپه‌ڕه ی تازه یا ژۆرناڵ . وێبڵاگ پێویستی به وێب ما‌سته‌ر یا زانیاریێكی زۆری خاوه‌ن وێبڵاگ له سه‌رHTML یا شێوازی رازاندنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕ نیه. بابه‌تی بڵاگ ده‌توانێت هه‌رچی بێت، به‌شی هه‌ڵبژاردراوی ماڵپه‌ڕه‌كانی تر، هه‌واڵی تایبه‌ت به كۆمپانیا، كه‌س یان ڕوانگه‌یه‌ك، بیره‌وه‌ری، وێنه ،هونراوه، په‌خشان و هتد....
بڵاگ، بۆ ئاسان كردنه‌وه‌ی ئیشی به‌كارهێنه‌ر، ئامێری پۆست و كاتژمێر و ئارشیڤ و هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی نه‌خشاندنی ماڵپه‌ڕی دامه‌زراندووه و ئه‌ركی سه‌رشانی به‌كارهێنه‌ر ته‌نها نووسینی بابه‌تی رۆژانه‌یه و هیچی تر.
زۆربه‌ی بلاگه‌كان تایبه‌تن به تاكه‌كه‌س و جێگه‌ی پۆست كردنی بیر وبڕوای تاكه‌كه‌سه له‌سه‌ر تۆڕی ئینتێرنێت!
:: بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له بڵاگ پێویسته به:
- سیستێمی ویندۆز (Windows2000/ME/98/95/XP)
- IE5.5 یان سه‌رتر(Netsacpe 6 یان سه‌رتر)
- بابه‌تێك بۆ نووسین!
:: شێوه‌ی درووست كردنی ناو و نیشان:
بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له وێبڵاگ پێویسته شوێنێكی تایبه‌ت به خۆت هه‌بێت له سه‌ر بڵاگێڕ. یه‌كه‌م هه‌نگاو درووست كردنی نێشانییه،
بۆ درووست كردنی نیشانی:
1. ئه‌م ئادر‌ه‌سه‌ی بكه‌وه http://www.blogger.com
2. له به‌شی Sign Up ناو و ووشه‌یه‌كی نهێنی بۆخۆت هه‌ڵبژێره و Sign Up داگره.

3. دووایی پێویستییه‌كانی لاپه‌ره، وه‌ك ئیمه‌ێل و ناو و نیشان وڵام بده‌وه.

4. ئه‌گه‌ر تا ئێره هه‌ڵه‌ت نه‌بووبێت ده‌گه‌رێیته‌وه بۆ شوێنی یه‌كه‌م، به‌ڵام ئێستا له لای راسته‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه نووسراوه‌ی "Your Blogs" ده‌بینی وێرای دوو هه‌ڵبژارده، یه‌ك بۆ سازكردن و پێك هێنانی بڵاگ، ئه‌مه‌ی تر بۆ هاتنه ده‌ر له‌م نیشانه‌ی له بڵاگێر دا سازت كردوه.

5. create new blog هه‌ڵبژێره.
:: ساز كردنی بڵاگی خاو یان چوارچێوه‌ی بڵاگ Template:
1. یه‌كه‌م ناونیشان‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی بڵاگه‌كه‌ت بنووسه.

2. ده‌توانی هه‌ڵبژێری ئاخۆ بڵاگه‌كه‌ت له ریزی وێبڵاگه گشتێكان دا بی یان نا.
3. شوێنی دانانی بڵاگه‌كه‌ت هه‌ڵبژێره ( ئه‌م شوێنه ده‌توانێت له سه‌ر بڵاگێر بێت یان له سه‌ر ماڵپه‌ڕی تاێبه‌تی خۆت)

4. ئیستا ده‌بێت نیشانی یان URL بڵاگه‌كه‌ت له ناو سایتی BlogSpot بنووسی، لێره‌دا ئادره‌سی بڵاگه‌كه به‌م شێوه‌یه دراوه:
http://|_____________|.blogspot.com
ئێوه ده‌بێت ناوێك هه‌ڵبژێرن و له جێی به‌تاڵ داێنێن.

5. چوارخانه‌ی بچووكی ژێره‌وه، كه داوای قه‌بووڵی یاساكانی بڵاگێر ده‌كات، ڕه‌ش‌كه‌وه‌و دووایی كرته له سه‌ر Next بكه.
6. دوا به‌شی ساز كردنی بڵاگ هه‌ڵبژاردنی چوارچێوه‌یه(Template) ، ڵیره‌دا گرینگ نییه كامه‌یان هه‌ڵبژێرن، ئه‌م چوارچێوانه
بۆ نووسین به ئینگڵیزی ساز كراوون و دووایی ده‌بێ بگۆڕدرێن . یه‌کیان هه‌ڵبژێره و finish داگره.
ئێستا بڵاگی خاوی تۆ ساز كراوه و ده‌بێت ئاڵوگۆری تێدا بکه‌یت تا به كوردی بتوانی بنووسی. ئێستا كرته بكه سه‌ر sign out
تا بڵاگه‌كه‌ت داخه‌ی.
لێره‌دا كرته بكه سه‌ر(Template) و هه‌مووی پاك كه‌وه!
:: بڵاگی كوردی:
بۆ وه‌رگرتنی چوارچێوه‌ی كوردی ده‌بێت لێره كرته بكه‌یه سه‌ر چوارچیوه ، چوارچێوه كوردییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون .
به هیواین له داهاتوو دا چه‌ند چوارچێوه‌ی كوردی تریش ئاماده بكه‌ین... كرته بكه سه‌ر ئه‌م تێمپلێته...
دووایی لای راسته‌ی مشكه‌كه‌ت داگره و View Source هه‌ڵبژێره، به‌م جۆره كۆده‌كانی ئه‌م چوارچێوه‌یه له ناو Notepad ده‌بینی،
هه‌مووی Copy بكه... بگه‌رێوه سه‌ر بڵاگێر...
به ناو و نێشان و ووشه‌ی-نهێنییه‌كه‌ت sign in بكه....

شوێنی نووسین له ناو بڵاگێر و ته‌واوی ئامێره‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت.

لێره‌دا كرته بكه سه‌ر(Template) و هه‌مووی پاك كه‌وه! و دووایی ئه‌م تێمپڵێته‌یCopy كراوه له‌م شوێنه دابه‌زێنه (كرته له سه‌ر لای راسته و Paste).
له شوێنێك كه نووسراوه mailto: mail@mail.com له جێگه‌ێ: mail@mail.com ئی‌مه‌ێڵی
خۆت بنووسه. ئێستا ئه‌م ئاڵ و گۆره save بكه و post&publish داگره.

بۆ نووسین به كوردی ده‌توانی كه‌ڵك له پروگرامی نووسه‌ر یان Kurdish online notepad وه‌رگری. پڕوگرامی نووسه‌ر له ناو كامپیوتێره‌كه‌ت داده‌به‌زێت و هه‌ر وه‌ك editor به‌كاری دێنیت.
دووای نووسین بابه‌ته‌كه‌ت Copy بكه سه‌ر بڵاگه‌كه‌ت و
post&publish داگره.

:: چه‌ند تێبێنی:
- شێوه‌ی به كار هێنانی فۆنتی یونیكۆدی كوردی و پێویستێكانی هه‌ر جۆره سیستێمێكی جێواز له ماڵپه‌ڕی
http://www.kurditgroup.org دا نووسراوه و پێش ساز كردنی وێبڵاگ باشتره ئه‌م به‌شه چاو ڵێكه‌ن.
- ئه‌گه‌ر پێویستیتان به بیستنی ڕای كه‌سانی‌تر له سه‌ر بابه‌ته‌كانتان هه‌یه، له‌م شوێنه ده‌توانن ئامێری Comment دابه‌زێنن.
بو وه‌رگرتنی ناو و نیشان : Sign up for Comment System
بۆ رێك و پێك كردنی په‌یامه‌كان : Comments Login
|